کوردستان وڵاتی پێکەوژیان
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، وتاری بە ناو مامۆستایێک لە سۆشیال میدیا بڵاوکرایەوە کە بە شێوەیێکی دەگمەن هیرشی کردوەتە سەر پێکهاتەی کوردانی ئیزەدی و هەڕەشی کۆشتنیان لێدەکات.
ئەوەی ڕوون و ئاشکرایە کوردستان وڵاتێکی فرەچەشن لە بواری فەرهەنگییە.
کوردستانی دابەشکراو لە نێوان چوار وڵاتی سایکس پیکۆیی،لە بواری ئایین و ئایین زا و هەروەها زمان و زاراوە پێکهاتەیێکی یەکدەست نیە بەڵکوو فرە چەشن و پلۆڕاڵە؛
فرە چەشنی فەرهەنگیی لە کوردستان، هیچکات وەک هۆکارێکی جیاکەرەوە ڕۆڵی نەگێڕاوە و نەتەوەی کورد هەم لە بواری زەینی و هەم لە بواری عەینی، خۆیان لە چوارچێوەی گۆتاری کوردستانی پێناسە کردووە.هەرچەند دژمنان و ناحەزانی کورد بەکەڵک وەرگرتن لە فرە چەشنی فەرهەنگیی لە کوردستان، هەوڵیان داوە پێکهاتەی نەتەوەیی کورد تووشی لێکترازان بکەنەوە بەڵام بەخۆشیەوە خەڵکی کوردستان بە هووشیاری نەتەوەیی خۆیان پیلانی ناحەزانیان پووچەڵ کردوەتەوە.
لە کوردستانێکی فرە چەشنی فەرهەنگیی، ڕەمزی مانەوە و پێکەوەژیان، لە بیرۆکەی پلۆرالیستی و فرەیی دایە؛ لەکۆمەڵگای کوردستان، تاک بە تاکی خەڵکەکەی دەبێ ئەو ڕاستییە وەک پرێنسیبێکی نەتەوەیی قەبووڵ بکات کە کۆدی پێکەوەبوون لە یەکتر قەبووڵ کردن دایە.
لە وڵاتێک وەک کوردستان دەبێ بەرژەوەندیی نەتەوەیی و گۆتاری گشتگیری کوردستانی، دیاردەی کەمینە و زۆرینە کەم ڕەنگ بکاتەوە و نابێ هیچ کەس و لایەنێک، ئیزن بە خۆی بدات بەشێک لە کۆمەڵگای کوردستان بە هۆی جیاوازی ئایینی،ئایینزایی و یان زمانی و زاراوەیی بە ئەکتێکی نەشیاو بریندار بکات تا بگاتە ئەو ڕادەیە گۆتاری ڕووخێنەر بڵاو بکاتەوە.
مەحموود مۆبارەکشاهی
https://t.me/drmahmoodmobarakshahi