سامر قاسم، بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گومرگی عێراق ڕایگەیاند، پێشبینی دەکەن داهاتی خاڵە سنوورییەکان تا کۆتایی ئەمساڵ بگاتە چوار ترلیۆن دینار، باس لەوەشدەکات، "سیستمی ئاسیکۆدا هۆکاربووە بۆ زیادبوونی داهات لە دروازەکان".
باسی لەوەشکرد، "لەهەوڵی تەواودان سیستمێکی گومرگی تەواو ئۆتۆماتیکی لەسەرجەم دەروازەکان دابنرێت، پێشبینی دەکەن، تاکۆتایی ئەمساڵ لەهەرێمی کوردستانیش جێبەجێبکرێت".
داهاتی دەروازە سنوورییەکان لە عێراق:
(سیستمی ئاسیکۆدا)
2022 – 800 ملیار دینار
2023 – 1 ترلیۆن دینار
2024 – 2 ترلیۆن دینار
2025 – 2 ترلیۆن و 600 ملیار دینار
2026 – پێشبینی دەکرێت بگاتە 4 ترلیۆن دینار

3
2
2September 7, 2026 451