سەرچاوە عیبرییەکان هۆکارى جێبەجێنەکردنى ڕێککەوتنى غەززە ئاشکرا دەکەن
سەرچاوە عیبرییەکان: جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی غەززە بەهۆی ناکۆکییە ڕوو لە زیادبوونەکانی نێوان ئیدارەی ترەمپ و حکومەتی نەتەنیاه,وە تووشی لەمپەر بووە؛ هاوکات لەگەڵ ئەوەى ئیسرائیل پێیوایە پلانەکە نیگەرانییە ئەمنییەکان لەبەرچاو ناگرێت، لە کاتێکدا بەرپرسانی ئەمریکی پێیان وایە پڕوپاگەندەى هەڵبژاردنەکان لەلایەن نەتەنیاهووە ڕێگری لە جێبەجێکردنی دەکات.
بە گوێرەى سەرچاوە عیبرییەکان: دیارترین خاڵەکانی لەمپەرەکە بریتین لە کردنەوەی دەروازەی ئیرز، ناردنەژوورەوەی هێزی سەقامگیریی نێودەوڵەتی، و مەشقپێکردنی هێزەکانی پۆلیسی فەلەستینی لە غەززە. هەروەها ناکۆکی لەسەر ڕیزبەندی و لەپێشینەیی نێوان چە*کداماڵینی حە*ما*س و کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل هەیە.
ئەو سەرچاوە ڕۆژنامەوانییانە باس لەوەدەکەن: نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل وا لە نەتەنیاهوو دەکات زیاتر توندڕەو و پێداگر بێت، ئەوەش کەلێنی نێوان ئیسرائیل و ویلایەتە یەکگرتووەکان فراوانتر دەکات و جێبەجێکردنی پلانی ترەمپ سەبارەت بە غەززە دوا دەخات.
#ڕووماڵى_میدیایى #التغطيةالإعلامية #Mediacoverage

2
1September 5, 2026 586