د.كۆسار محهمهد عهلی سەرۆکى زانکۆى سلێمانى و بڕوانامەى گینس
ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی ئەیلوولی 2026 لە کۆنفرانسێکدا بە ئامادەبوونی نوێنەرانی کتێبی پێوانەیی گینیس ناوی زانکۆی سلێمانی لەو کتێبە پێوانەییە جیهانییەدا تۆمار کرا.
هۆکاری تۆمارکردنی ناوی زانکۆی سلێمانی دەگەڕێتەوە بۆ (گەورەترین ڕستەی بەدرەختچێنراو)، کە زانکۆی سلێمانی بە بڕی شەش هەزار نەمامی جۆری مۆرد ڕستەی (University of Sulaimani) ئامادەکردووە.
بایەخی ئەم ڕستە بەدرەختچێنراوە جگە لە تۆمارە جیهانییەکەی کتێبی گینیس، لە ڕووی ژینگە و ژیان و سەوزاییەوە ڕۆڵێکی باشی دەبێت بۆ خزمەتی شاری سلێمانی.

6September 3, 2026 432