گەشتە ئاسمانییەکانى کوەیت ڕاگیرا
بە مووشەک و درۆن هێرش کرایە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە کوەیت، سوپای کوەیتیش ئامادەباشی دەکات بۆ چالاککردنی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ ڕوبەرووبونەوەی هەر مەترسییەک.
هاوکات وەزارەتی ناوخۆی کوەیت لەڕێگەی کورتە نامەوە پەیامی هۆشداری بۆ هاوڵاتیان ناردووە، لە شوێنی سەلامەتدا بمێننەوە.
لەلایەکی دیکەوە بەهۆی هێرشەکانەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی وڵاتەکە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی ڕاگرت.

September 3, 2026 401