⭕️پوختەى گرنگترین ڕووداو و پێشهاتەکانى شەوى ڕابردوو:
⭕️ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی نو*جە*با هەڕەشە لەئەمریکا دەکات و دەڵێت، دوای 30ی ئەیلول هەر سەربازێکی ئەمریکی لە عێڕاق بمێنێتەوە تەرمەکەیتان بۆ ڕەوانەدەکەینەوە.
⭕️ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە لەبارەی هێرشەکانی ئێران بۆسەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا و ڕایگەیاند، هێرشەکان بوونە هۆی دابەزینی نرخی نەوت و جیا لەوەش، بۆندەکانی گەنجینەی ئەمریکاش نرخیان دابەزی.
⭕️بنیامین نەتانیاهوو دەڵێت، ئێران سەری مارەکەیە و دەبێت لێیان بدرێت، چیتر ڕێگەش نادەین ببنە هەڕەشە لەسەر ئاسایش و بەرژەوەندییەکانمان.
⭕️حکومەتی عێراق بڕیاریداوە هێزەکانی نزیک لەپە*کە*کە لە شنگال تێکەڵی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بکات و مووچەیان پێبدات، یەبەشەش دەڵێت، تاکو ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک نییە لەوبارەیەوە.
⭕️شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم گەیشتنە بەغداد، بەمەستی بەشداریکردن لە نووسینەوەی ڕەشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2027، بڕیارە گفتووگۆ لەبارەی پشکی هەرێم لەبودجە و دامەزراندن و بابەتی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانیش بکرێت.
⭕️لە شارەدێى پردێ دوو کەس بە ماتۆرسکیلێکەوە هێرش دەکەنە سەر بارەگای فەوجێکی لیوای 16ی حەشدی شەعبی و بەهۆیەوە چەکدارێکیان دەکوژرێت، هێرشبەرەکانیش هەڵاتوون.
⭕️هاتووچۆی سلێمانی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان لەناوچە نیشتەجێبوونەکان قەدەغە دەکات و ڕایگەیاند، بڕیارەکە لەپێناو سەلامەتی هاوڵاتیان دەرکراوە، چونکە ئەو ئۆتۆمبێلانە مەترسی ئاگرکەوتنەوەیان لێدەکرێت.
⭕️دەرچووانى پزیشکى گشتی دەرەوەی وڵات نیگەرانن و دەڵێن بەفەرمانێکی وەزیری تەندروستی، ناویان لە پڕۆژە پێشنیازکراوی بودجەی ساڵی 2027 دەرهێناوە و ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیداری نەکردووە بەمەبەستى دامەزراندنیان.
2September 3, 2026 461