بە هەر هۆیەک لە دوێنێ شەوەوە ئاگاداری رووداو و هەواڵە ناوخۆیی و جیهانییەکان نەبوویت، بێخەمبە و لێرەوە بە کورتی و پوختی بیانخوێنەوە:
📌 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا: ئامادەین هێرشی دیکە بکەینە سەر ئێران
📌 ترەمپ: ئێران لە هەوڵدابوو بۆ بنیادنانەوەی سیستەمەکانی رادار و شوێنەکانی هەڵدانی مووشەک و پەرەپێدانی موشەکێک کە مین بخاتە سنوورە ئاوییەکان، ئێمەش هەموویمان لەناوبرد.
📌 ترەمپ: ئەنجامی باشمان بەدەستهێناوە لەگەڵ ئێران، کۆنترۆڵی گەرووی هورمزیشمان کردووە و کار دەکەین تا دۆخەکە بەمشێوەیە بمێنێتەوە
📌 مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: ئێران تەنیا بۆ دوو شت پارەی دەوێت، ئەوانیش بریتین لە پشتیوانیی تیرۆر و دروستکردنی چەکی ئەتۆم، ئێمەش ناتوانین رێگە بەمە بدەین.
📌 مارکۆ روبیۆ: هەر وڵاتێک لە پەیداکردنی پارە و خۆدزینەوە لە سزاکان یارمەتی تاران بدات، ئەو وڵاتەش رووبەڕووی سزا دەبێتەوە.
📌 سوپای کوەیت: سیستەمی بەرگری ئاسمانی بەرپەرچی هێرشە موشەکی و درۆنییەکانی ئێرانی دایەوە
📌 ئیمارات بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی ئێرانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان و وڵاتانی عەرەبی کرد
📌 رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ: وەزیری جەنگی ئەمریکا جێگیرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ساڵی 2027 درێژدەکاتەوە
📌 سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پردێ بە 964ـی راگەیاند، دەوروبەری کاتژمێر 2:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەناو بازاڕی پردێ تەقە لە خاڵێکی پاسەوانی حەشدی شەعبی کراوە و پاسەوانێک دەکوژرێت و یەکێکیش بریندار دەبێت.
📌 وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بڕیاری داخستنی ئەو نەخۆشخانە ئەهلیەی هەولێری دا کە تێیدا نەشتەرگەری بۆ کچێکی 21 ساڵ کرا و دواتر گیانی لەدەستدا.

September 3, 2026 48