لەکاتى وەرگرتنى بەرتیل دەستگیرکرا عێراق قۆڵى لێهەڵماڵیوە و هەر رۆژە و… — 964 دەرودراوسێ — TG.ME

لەکاتى وەرگرتنى بەرتیل دەستگیرکرا


عێراق قۆڵى لێهەڵماڵیوە و هەر رۆژە و بەرپرسێک لەسەر گەندەڵى دەستگیردەکات، ئەوەى ئەمڕۆ سەرۆکى لیژنەى زێدەڕۆییەکانى عەمارەیە و لە کاتى وەرگرتنى سێ ملیۆن دینارى بەرتیل، دەستگیرکرا.

دەستەى دەستپاکى عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاوى کردووەتەوە کە بۆسەیان بۆ سەرۆکى لیژنەى زێدەڕۆییەکانى شارەوانى عەمارە داناوە و لەو کاتەى لەبەرامبەر نوسراوێکى فەرمى بۆ هاوڵاتییەک کە رێگە لە تێکدانى زێدەڕۆییەکەى دەکات، دەستگیرکراوە.
September 3, 2026 46