شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلێک خۆیکرد بەناو لایەنگرانی حکومەت لە بولواری وەکیل ئاباد لە مەشهەد، میدیای ئێران دەڵێت، لە رووداوەکەدا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و 10 کەسی دیکەش برینداربوون.
لەسەر رووداوەکە پۆلیسی مەشهەد دەڵێت، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری هیۆندا بەهۆی خێراییەوە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا و دواتر پەڕیوەتە ناو ئەو کەسانەی کە بۆ پشتیوانی لە حکومەت هاتوونەتە سەر جادە.
September 2, 2026 45