📍ئەگەر دوێنێ شەو ئاگات لە رووداوەکانی ناوخۆ و هێرشەکانی ئێران و ئەمریکا نەبووە، بێ خەمبە ئێمە بە کورتی پێت دەڵێین چی روویداوە:
📌هەرزوو سێنتکۆم کاتژمێر 07:00 دەستپێکردنی گورزێکی تری هێرشەکانی بۆ سەر ئێران راگەیاند
📌وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هاوڵاتیانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاگادارکردەوە لە سەرهەڵدانەوەی گرژییەکان و داخستنی ئاسمانی ناوچەکە
📌میدیاکانی ئێران: دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە بەندەرعەباس و چابەهار و کێنارەک و قەشم بیسترا
📌دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی سێنتکۆم ترەمپ وتی: ئەگەر ئێران وەڵام بداتەوە توندتر لێیان دەدەین
📌ئەمریکا فڕۆکەخانەی جیرۆفتی لە پارێزگای کرمان لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران کردە ئامانج
📌لە ئاسمانی کرماشان و تەورێز مووشەک دەبینرا و هێزەکانی ئێران وەڵامی هێرشەکانی ئەمریکایان دەدایەوە
📌دوای دەستپێکردنی هێرشەکان ئاسمانی ئێران چۆڵ بوو و فڕۆکەی پێوە نەما
📌ئێران لە وەڵامی هێرشەکانی ئەمریکادا بە موشەک هێرشی کردە سەر ئامانجەکانی ئەمریکا لە ئوردن
📌ئەمریکا لە هێرشەکانیدا ئاهەنگێکی بوک گواستنەوەی لە ئێران کردە ئامانج و بووە هۆی کوژرانی چوار کەس و برینداربوونی 70 کەس
📌سێنتکۆم کاتژمێر 02:00ـی درەنگانی شەو کۆتایی بە شەپۆلی هێرشەکانی بۆ سەر ئێران راگەیاند
📌سێنتکۆم: 50 هەزار سەربازمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جێگیر کردووە
📌سێنتکۆم: ئەو شوێنانەی سەر بە سوپای پاسدارانن کردمانە ئامانج، لەوانەش بەرگری ئاسمانی و سیستەمی رادار
📌ئاکسیۆس: لە هێرشەکەی شەوی رابردوودا ئەمریکا هێرشیکردووەتە سەر 100 ئامانجی ئێران
📌ترەمپ: هەرگیز بەزۆر هەوڵ نادەم ئێران بهێنمە سەر مێزی دانوستان
📌ترەمپ: نزیکین لە کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی گەرووی هورمز
📌کوەیت: سیستەمی بەرگری ئاسمانی بەرپەچی هێرشە موشەکییەکانی ئێرانی دایەوە
📌ئاکسیۆس: رۆژی سێشەممە 40 کەشتی بازرگانی بە ملیۆنان بەرمیل نەوتەوە بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیوە
📌سوپای پاسداران: بە موشەک بنکەیەکی ئاسمانیمان لە کوەیت کردە ئامانج
📌 درەنگانی شەو چەند دەنگێکی بەهێز لە هەولێر بیسترا
📌سوپای پاسداران هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر هەولێری لەئەستۆ گرت و دەڵێت، لە وەڵامی هێرش کردنەسەر ئاهەنگێکی بوک گواستنەوە، بە موشەک و درۆن هێرشمان کردەسەر پێگەکانی ئەمریکا لە هەولێر
📌باڵەخانەیەکی تەواونەکراو لە لەنگەی نوێی هەولێر رووخا و سێ کرێکار برینداربوون
📌پۆلیسی سلێمانی: کاتژمێر 12:00ـی شەو هێڵی گەرمی فریاکەوتن (104) لەکار دەکەوێت

September 2, 2026 54