بەپەلە| ئەمریکا: هێزەکانمان دەستیان بە بۆردومانکردنی پێگەکانی سوپای… — 964 دەرودراوسێ — TG.ME

بەپەلە| ئەمریکا: هێزەکانمان دەستیان بە بۆردومانکردنی پێگەکانی سوپای پاسداران لە ناوخۆی ئێران کرد

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاند، هێزەکانیان لە کاتژمێر (07:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ بە کاتی هەولێر)، دەستیان بە هێرشی سەربازی کردووە بۆ سەر ئامانج و پێگەکانی سوپای پاسداران لەناو خاکی ئێراندا.

فەرماندەییەکە دەشڵێت، کە ئەم بۆردومانانە وەک وەڵامدانەوەیەکن بۆ هەوڵە دوژمنکارییەکانی ئەم دواییەی سوپای پاسداران کە مەبەستیان بووە هێرش بکەنە سەر کەشتییە بازرگانییەکانی ناو گەرووی هورمز و هەروەها هەڕەشەکردن لەو سەربازە ئەمریکییانەی کە لە ناوچەکەدا جێگیرن.
September 1, 2026 73 1