سێنتکۆم: کۆتاییمان بە شەپۆلی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هێنا فەرماندەیی… — 964 دەرودراوسێ — TG.ME

سێنتکۆم: کۆتاییمان بە شەپۆلی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هێنا

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا دەڵێت، لەو هێرشانەدا هێزەکانی ئەمریکا چەندین پێگەی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانیان بۆردومان کرد، کە پێکهاتبوون لە، بنکەکانی بەرگریی ئاسمانی، سیستەمەکانی رادار، دامەزراوە و کەلوپەلە دەریاییەکان، توانا و ئامێرەکانی مینڕێژکردن، لەگەڵ بنکەکانی پەیوەندیکردن.

دەشڵێت، ئەم شەپۆلە هێرشانە وەک وەڵامێک بوون بۆ ئەو هەوڵانەی کە ئەم دواییە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە درابوون بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز و هەروەها هەڕەشەکردن لە هێزە ئەمریکییەکان.
September 1, 2026 31