🔻بزووتنەوەی ئیسلامی:
"خۆشحاڵین بەسەرکەوتووبونی پڕۆسەی ئاشتی لە نێوان حکومەتی سوریا و هەسەدە"
"هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی هەسەدە ئەوپەڕی بوێری و نیەت پاکیە"
♦بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
🔹خۆشحاڵی خۆمان رادەگەیەنین بەبۆنەی سەرکەوتووبوونی پرۆسەی ئاشتی لە نێوان حکومەتی سوریاو هێزەکانی سوریای دیموکرات، وە بەکردەییکردنی هەنگاوەکانی ئاشتی و تێکەڵبوونی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە نێو ریزەکانی سوپای نوێی سوریادا.
🔹ئێمە لە بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان پێشبینی ئەو هەنگاوە مێژووییەمان دەکرد و هەوڵی دڵسۆزانەو بەردەواممان هەبوو لەلایەن مامۆستا شێخ عرفان علی عبدالعزیز رابەری گشتی بەئامانجی سەرکەوتوو بوونی پرۆسەی ئاشتی، بۆیە لە دڵەوە سوپاس و دەستخۆشی و پێزانینی خۆمان ئاراستەی سەرۆک ئەحمەد شەرع و جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی دەکەین کە دڵسۆزانە کاریانکرد بۆ سەرکەوتوو بوونی پڕۆسەکەو رێگریکردن لە خو*ێنڕ*شتن و کۆتاییهێنان بە بەململانێ و ناکۆکیەکان.
🔹هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەلایەن بەڕێز عەبدیەوە ئەوپەڕی بوێری و نیەتپاکیە بۆ ئەوەی گەلانی سوریای هاوسێمان















