میدیای عێراقی:حکومەتی عێراق وادەکەی نەگۆڕیوە، چەک لەدەستی میلیشیان دەردەهێنێت
بازمیدیا-هەواڵی عێراقی
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، حکومەتی عێراق پابەندبوونی تەواوی خۆی بە بەرقەرارکردنی سەروەریی یاسا و کۆنتڕۆلکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند، ڕۆژی 30ـی ئەیلوول (سێپتەمبەر) وادەیەکی یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ دەستپێکردنی قۆناغ بە قۆناغی کۆکردنەوە و سنوردارکردنی چەک لە تەواوی وڵاتدا.
حکومەت ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە ئیستادا گفتوگۆیەکی ئیەرێنی و ناوخۆیی لەگەڵ گرووپە چەکدارەکاندا بەڕێوەدەچێت بۆ دیاریکردنی میتۆد و ئالیەتی ڕادەستکردنی چەک، بەپێی ئامانجەکان پیش 30ـی ئەیلوول ئەنجامی بەرهەمدار بەدەستدەهێندرێت و دوای ئەو وادەیەش هیچ هۆکارێک بۆ چەکداربوونی گرووپەکان نامێنێتەوە. هاوکات جەخت لەوە کراوەتەوە کە پرسی چەکدارکردن و کۆنترۆڵکردنی چەک بابەتێکی تەواو سەروەریی و ناوخۆیی عێراقە و تەنها لەلایەن عێراقییەکانەوە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، لە هەمان کاتدا بەغدا خوازیاری ئەوەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بگوازێتەوە بۆ هاوکارییەکی ستراتیژیی گشتگیر.
















