هەرگیز سەلەفی ئوممەت ڕێزی لە ئەهلی بیدەع نەگرتوە
ئیمامەکانی سەلەف لە خیرالقرون وەک تابیعین تەنـانەت ڕێگایان نەدەدا کەسی موبتەیع قورئـانیش بخوێنێ لایان.
یەکێ هاتە لای ئیبن سیرین گوتی قورئانت بۆ دەخوێنم گوتی: نەخێر
گوتی کەمێک؟
گوتی: تەنـانەت یەک ئایەتیش نا
ئینجـا گوتی: یان تۆ بڕۆ یان من دەڕۆم.
عەبدوڵڵای کوڕی تاووس کە کوڕی تاووسی بن کیسانە گوێی لەکەسێکی موبتەدیع بوو قسەی دەکرد گوێی خۆی گرت و گوتیەکەی کوڕەکەی کــوڕم گوێت بگرە.
تەنانەت هەندێ لە ئیمامە بەرزو بەڕێزەکانی تابیعین کەسێکی موبتەدیع بەکۆڵانێک بڕۆشتایە ئەوان ڕێگایان دەگۆڕی و لەگەڵی پێیدا نەدەچوون!!
ئەوەی باسم کرد مشتێکی زۆر بچووکی خەرمانێکی زۆر گەورەیە لە هەڵوێستی سەلەف بەرامبەر بە کەسی موبتەدیع.
تەبعەن ئەوە بەس لەنێو تابیعین لە خیرالقرون ، جگە لە چینـەکانی تر و پێشەواکانی تر.
تەنانەت پێشەوا فوزەیلی کوڕی عییاز کە هەموو کەس بە کەسێکی نەرم و عابدی دەبینی و ناسراویشـە بە(عـــابد الحرمین). کەچی لەهەر هەموو ئیمامەکـانی تر توندتر بوە بۆ ئەهلی بیدەع و موبتەدیع . بەجۆرێک دەڵێ: ( ترسم لەوەیە دانیشتن لەگەڵ کەسی موبتەدیع کردەوە بەتـــاڵ بکاتەوە)!!!
ئینجـا ئەوەش بزانن ئەهلی بیدەعی ئەوکـات جگە لە جەهمیەکان چەن چینێکی کەم بوون و زۆر ئەهوەن تر بوون لەوانـەی ئێستا. ئێستـا ئەهلی :( کوفر و شیرک و نیفـاق و ڕیددەن). ئینجـا دەیانەوێ مامەڵـەی برایەتی و تەبایی و دەست لەمل کردنیـان بخەنە پـاڵ سەلەف.
ناتوانن هەرگیز لەئێستـادا درۆ بەدەمی ئیمامەکانی سەلەف بکەن. بگرە ئەوەی دەیکەن و دەیڵێن بوختـانە بۆیان و هەرگیز وانەبوون.
دەتانتوانی دە سـاڵ پێش ئێستا شتی وا بکەن بەڵام ئێستا ئەهلی سوننە و شوێن کەوتوانی مەنهەجی سەلەف بەئەسەرو ڕەدد پەنـجەی ڕەدد دەخەنە ناو چاوەکانـتان .
ئەو زەمە فریودەرە ڕۆی و (قد مضت) کە بتوانن خەڵکی ساویلکە ونەزان فریو بدەن و بەکەیفی خۆتان هەر ڕۆژەی لەسەر پەتێک بن و ئـەوانیش چەپڵەتـان بۆ لێدەن.
ئێستا خۆتان و گومڕایی و کوفرو شیرکەکانیشتان دەخرێتە زبڵدانی مێژووی باب و باپیرانتان لە فیرەقەـ گومڕاکان.
ڕۆژێک دێ ئەو نەمامانەی چێندراوە بەئەسەری سەلەف بپشکوێ و پێ ڕابگات.
ئەوەی لەسەرتانە دەبێ بڵێن:( ٲین المفر)....
ئـەوە ڕەدد و پەیـامە بۆ هەموو کەسێکی موبتەدیع و گومڕا کە خۆی داوەتە پـاڵ سوننـەت.










