نەخەڵەتێیت وابزانیت ئەوان خەریکی کوردایەتین، و ئەمن و ئەتۆش حاشا لە کوردایەتیمان دەکەین!
ئێمە دەڵێین با خۆمان بین، و ڕەسەنایەتیمان بپارێزین.
کەچی ئەو بە عەیبەی دەزانێت جلی کوردی لەبەربکات، بە دواکەوتووییشی دەزانێت منداڵەکەی بە کوردی بخوێنێت.
ئێمە ئەوە سەد ساڵە تەفسیری کەلامی خواوەندی بە کوردی دەنوسین، لە خزمەتی هەموو زانستەکاندا دەبین بە کوردی، ئەو حەزی لێیە بەشی زمانی کوردیش بە فەڕەنسی بخوێندرێت!
ئێمە دەڵێین با نمونەی کوردایەتیمان سەڵاحەدینی ئەیوبی و مەلا ئیدریسی بەدلیسی و شێخ سەعیدی پیران و قازی محمد بێت.
ئەویش مەرجەعی کوردایەتییەکەی مارکس و ڤۆلتێر و چەرچڵ و بایدنە!
ئەمن هیچیشم بەدەست نەبێت، لە خزمەتی میللەتەکەم ناکەوم، بە زمانم قسەی خێر دەکەم، دەستی گەنجێک دەگرم، ئەخلاقی جیلێک بەرز دەکەمەوە.
ئەویش کە میللەتی خۆی کەوتە بەردەست، برسی دەکات، ڕاوی دەنێت، دەیفرۆشێت، دەیکوژێت، دزی لێدەکات.
ئەو کوردە یان من؟!
210
43
24
18
9
5
3
3
2
1
1September 1, 2026 1.7K 29