دەتەوێت یەکێک بەڕێوەببەیت و لە قسەت دەرنەچێت؟ پێویست بەو هەموو… — سەردەم دەرباز - Sardam Darbaz — TG.ME

دەتەوێت یەکێک بەڕێوەببەیت و لە قسەت دەرنەچێت؟
پێویست بەو هەموو خۆسوورکردنەوە، و هاوار هاوارە ناکات!
مەرج نییە توڕەبوون سام و هەیبەتت زیاد بکات!

بەسادەیی، وابکە خۆشی بوێیت
ئیتر تەواو، لەوێ بیت یان لەوێ نەبیت، داواکەت ئاسان بێت یان زەحمەت، قسەت ناشکێنێت.

وابکە چواردەورەت (خێزانەکەت، خوشکەکانت، برا بچووکەکەت، دراوسێت، قوتابییەکانت) خۆشیان بوێیت، ئنجا دەرەنجامەکەی دەبینیتەوە!

زەقترین ڕێگای بەڕێوەبردنی دۆستانیش لە ژیانی پێغەمبەری خوادا ـ صلی الله علیە وسلم ـ بریتییە لە:
بەڕێوەبردنی بە خۆشەویستی (نەک بە دار، و بە پارە).
❤193💯46👍17😍10👏7❤‍🔥6✍3🥰3🫡2⚡1😢1
September 2, 2026 1.5K 38