باوەڕ بکە نازانم چی بڵێم، و لە کوێوە دەست پێبکەم!
ئەمڕۆ ساڵڕۆژی وەفاتی سەییدی موجەددیدی فیکری ئیسلامییە، شێخی زیندان، و ئەدیبی قوڕئان، مامۆستای ئەهلی دەعوە و جیهاد.
خۆزگە (في ظِلال القرآن)ت دەخوێندەوە، خۆزگە وازت لە قسەی دۆست و دوژمن دەهێنا، خۆت دەچوویە خزمەت سوڕەتی (الأنفال) یان (التوبة) یان (القَصص)!!
ئەو دوو کتێبە خاڵی هاوبەشیان چەندە زۆرە!
یەکیان نوسەرەکەی لە زینداندا بووە تا شەهیدکراوە، ئەوەی دیکەش نوسەرەکەی چەندین ساڵە لە زیندانە.
لە خزمەت هەردووکیانەوە نابێ Highlighter بەدەستەوە بگریت، ئاخر شوێنە گرنگەکان ڕەنگ بکەیت، دەبێ هەموو کتێبەکە ڕەنگ بکەیت!
هەردووکیان ژیانت دەگۆڕن، بێگومان دوای خوێندنەوەیان هەمان مرۆڤەکەی پێش خوێندنەوەیان نابیت!
شێخ سەفەر وتەنی:
"ئەمە تەنها کتێبێک نییە، بەڵکو چاویلکەیەکە دەیکەمە چاوت، دونیای باشتر پێدەبینی"
لە هەردووکیشیاندا (ئەگەر ورد ببیتەوە) کۆمەڵێک عیبارەتی ماڵئاوایی دەبینیت، چونکە زانیویانە باجی نوسینی ئەم کەلیمانە، ژیانی نوسەرەکەیانە!
245
61
26
15
5
4
2
2
2
1
1August 29, 2026 2.7K 65

