عیبارەتەکانی ناصِرُ السُّنّة، فەقیهی میللەت و دین موحەممەدی کوڕی ئیدریسی شافیعی:
"ئومێدم وایە حەڕام نەبێت"
"إن شاء الله سوننەتە"
"پێمخۆشە بیکات"
"واجبە. والله أعلم"
"ئیستیخارەم بۆ کرد، إن شاء الله حەڵاڵە"
"ئەگەر فەرموودەکە سەحیح بێ، قەناعەتی منیشە"
عیبارەتەکانی موفتییەکانی تیکتۆک:
"حەڕامە، ئەوەشی بڵێ حەڵاڵە ئاوا و ئاوایە"
(ئەبو حەنیفە و مالیک و ئەحمەد دەڵێن حەڵاڵە!!!)
"هیچ گومان لەوەدا نییە کە واجبە"
(کیبار گومانیان هەبوو، ئەم نییەتی)
"ئەوەی بڵێت سوننەتە، با دەلیلێک بهێنێت"
(دە دەلیلیان هێناوە، بەڵام تۆ ئاگات لێی نییە)
ئەوە هەتا بزانیت کە هەندێ جار ڕاڕایی عەلامەتی عیلم، و جەزم و دڵنیاییش عەلامەتی جەهلە.
253
33
19
12
9
5
3
2
2
1
1August 24, 2026 2.7K 47