Hawsang :: هاوسەنگ: post #268 — TG.ME

ئەو ڕەوشتە جوانانەی پێغەمبەری خوداﷺ کە دەبێ لە هەموو پزیشکێکدا هەبێت...

• چەند جوانە پزیشکی و «میهرەبانی» ئاوێتەی یەک ببن!
(وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ)
پێغەمبەری خودا وەک ڕەحمەت و میهرەبانییەکی تایبەت بۆ خەڵکی جیهان نێردراوە.

• بەزەییت بە نەخۆش و بیماراندا بێتەوە...
(الرَّاحِمونَ يرحَمُهم الرَّحمنُ تبارَك وتعالى)
ئەوانەی کە بەزەییان بە خەڵکیدا دێتەوە، خودا بەزەیی پێیاندا دێتەوە و ڕەحمیان پێ دەکات.

• ڕووخۆشیی تۆ، پێش دەرمانەکانت چارەسەری نەخۆشەکەت دەکات!
(تبسُّمُكَ في وجْهِ أخيكَ لَكَ صدقةٌ)
ڕووخۆشی و زەردەخەنەت بە ڕووی براکەتدا، چاکەیە بۆ تۆ.

هەر لەمڕۆوە بڕیار بدە: لەمەودوا خۆت بەم سیفەتە جوانانەی پێغەمبەری نازدارمان ﷺ بڕازێنیەوە.
مادەم تۆ هاتوویتە نێو بواری پزیشکییەوە، پێویستە زۆر لە خەڵک زیاتر دەست بەم خووڕەوشتە جوانانەوە بگری.
❤64💯12🥰8👏4🫡1
August 26, 2026 961 6