Hawsang :: هاوسەنگ: post #254 — TG.ME

تۆی پزیشک ئەم هەلە لە دەست خۆت مەدە!


تۆ پێویستە بزانی: نەخۆش ئەوەندەی گوێڕایەڵی تۆی پزیشکە، بێگومان ئەوەندە گوێ لە مامۆستایانی ئایینی ناگرێ!
کەوایە پێویستە پزیشك و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی، هەموویان بەیەکەوە هەوڵ بدەن پێگە و بوارەکەی خۆیان بقۆزنەوە بۆ بانگەواز و دەعوە.
مرۆڤ بە سرووشتی خۆی وایە زۆر گوێ لەو کەسە دەگرێت کە کاری پێیەتی؛ وەرن بە نموونە سەیری چیرۆکی یوسف علیه السلام بکەن، بزانن لە چ کاتێکدا دەستی کرد بە ئامۆژگاری و بانگەواز بۆ دوو هاوڕێکەی لەناو زیندان...؟!
لەو کاتەی کە کاریان کەوتە لای و داوایان لە پێغەمبەر یوسف کرد خەونیان بۆ لێکداتەوە: ( يَٰصَٰحِبَيِ ٱلسِّجۡنِ ءَأَرۡبَابٞ مُّتَفَرِّقُونَ خَيۡرٌ أَمِ ٱللَّهُ ٱلۡوَٰحِدُ ٱلۡقَهَّارُ(39) مَا تَعۡبُدُونَ مِن دُونِهِۦٓ إِلَّآ أَسۡمَآءٗ سَمَّيۡتُمُوهَآ أَنتُمۡ وَءَابَآؤُكُم مَّآ أَنزَلَ ٱللَّهُ بِهَا مِن سُلۡطَٰنٍۚ إِنِ ٱلۡحُكۡمُ إِلَّا لِلَّهِ أَمَرَ أَلَّا تَعۡبُدُوٓاْ إِلَّآ إِيَّاهُۚ ذَٰلِكَ ٱلدِّينُ ٱلۡقَيِّمُ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعۡلَمُونَ) يوسف[39 - 40]، بەر لەوەی خەونەکەیان بۆ لێک داتەوە، سەیرکەن زۆر بە نەرمی و بەجوانی بانگەوازیان دەکات، یەک دنیا وشەی جوانیان پێ دەڵێت دەربارەی یەکخواپەرستی و وازهێنان لە هاوبەشدانان بۆ خوا.

جا بەڕاستی تۆی پزیشک ئەمڕۆ دەبێ ڕێک هەمان ڕۆڵی یوسف ببینی! نەخۆشێک هاتووەتە بەردەمت، پێویستی پێتە، هەموو گیانی کردۆتە گوێ بۆ ئەوەی گوێ لە قسەکانت ڕابگرێت؛ هەرچی پێ دەڵێی بێ چەند و چوون بە گوێت دەکات. لەکاتێکدا لەوانەیە بێت بۆ لیژنەی فەتوا، لەگەڵ ئەو هەموو ڕیش سپی و مەندیل‌ پاکەی لیژنەی فەتوا یەک دنیا مشتومڕ بکات، لەکۆتاییشدا دەڵێ: ئاخر کاک دکتۆر وتی ئاوا بکە، یان دکتۆر وتی ڕۆژوو بگرە، ئیتر تەواو ئەم قسەیە بووەتە سەنەد لەلای ئەو!
بۆیە حەیفە بۆ تۆی پزیشک، لێپرسراو دەبی ئەگەر ئەم هەلە نەقۆزیتەوە...
❤73❤‍🔥13👏6💯6🥰4👀1
August 11, 2026 1.6K 14