سوپای کوەیت رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەرگرییە ئاسمانییەکانی بەرپەرچی هێرشێكی موشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانی دوژمنکارانەکانیان داوەتەوەو بە دەستدرێژییەكی ناڕەوای ئێران ناویبردووە.
سەرۆکایەتی ئەرکانی گشتی سوپا لە بەیاننامەیەكدا، هاوڵاتیانی كوەیتی ئاگاداركردووەتەوە ئەو دەنگی تەقینەوانەی دەبیسرێن، ئەنجامی بەرپەرچدانەوەی هێرشە دوژمنکارانەکانە لەلایەن سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانییەوە.
داواشیكردووە لە هەموو لایەک پابەندی رێنماییە ئەمنی و سەلامەتییەکان بن کە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دەرکراون
