بانکی ناوەندی زیاد لە ١١٣ تریلیونی دیناری چاپ کردووە نزیگەی ٨٠٪ ئەو دینارە لە دەرەوەی بانکی ناوەندییە لە مالەکان و دەرەوەی وڵاتن ئەمەش کارەساتە بۆ ئابوری ولات بۆیە بە لابردنی سفرەکان جیەکات بانکی ناوەندی ئەیەوی هەموو ئەو ١١٣ تریلیون دینارە بکاتەوە ژێر دەستی خۆی نیوەی بکاتەوە بازار بۆ چەن مەبەستێک رێگری لە هەلەوسان بگری تا کۆنترۆلی نرخی دینار بکات وەک وڵاتانی کەنداو چەندین ساڵە نرخی دۆلار لەو وڵاتانە جێگیرە تا ئابوری پی بەهێز بکات .
چی تر ئەکات بەلابردنی سفرەکان تۆی بەرێز ١٠ ملیون دینارت هەیە کاتێک ئەجیتە بانک بۆ گۆرینی دیناری چاپی نوێ نیوەی پارەکەت بە کاش ئەداتێ نیوەکەی تر بۆت ئەکاتە کارتێکی ئەلیکترۆنیەوە بەو کارتە ئەتوانی هەموو کرین و فرۆشتنێکی پێ ئەنجام دەی وەک بانکی FIB لە سەرجەم ولاتان بەو شێوەیەیە من بۆجی پارەی کاش لەمالەوە دانێم بۆ نەیکەمە کارتە دیجیتالیەوەکەوە تا پارێزراو بیت لە دزی سوتان ئەوەی ئەمێنێتەوە ئەوەیە ئایە بانکی ناوەندی لەدوای لابردنی سفرەکان نرخی فەرمی دۆلار بە چەن دیاری ئەکات بە ١٣٠ دینار دیاری ئەکات یان نرخێکی تر ئەگەر بە ١٣٠ دینار بیت ئەوە هەر زۆر باشە خو ئەگەر بە ١٥٠ دینار دیاری بکات بەلام لە بازاری ڕەش بە ١٥٥ دینار ئەبێت چونکە دینار کەم ئەبێت لە بازار خۆ هەر وەکو ئیستایە کە بانک بە ١٣٠ ئەیفرۆشی لە بازار بە ١٥٥ ئەو جیاوازییە ئەگەرێتەوە بۆ خەزێنەی بانکی ناوەندی
جا ئەم رێکارانە ٣ سالی ئەوێت بۆیە ئەوەی دیناری هەیە با لە ئیستەوە پەلاماری دۆلار نەدات کە نزیگەی ٢٥ هەزار لە سەرو نرخی فەرمی بانکەوەیە …
بەگشتی ئەم کارانەی بانکی ناوەندی زیانی بۆ کەس نابێت بۆ بەرژەوەندی ئابوری عێراقە خواش زاناترە


