بۆچونی بەندە لەسەر لابردنی سفرەکانی سەر دینار ..
پۆل برێمەر نەفرەتی خوای لێ بێ سەرچاوەی نەهامەتیەکانی عێراقە تا ئیستە عێراق باجی ئەو نفرەتیە ئەدات کاتێک پرۆسەی بەناو ئازادی عێراقی گرتەوە یەکێک لەو بریارانەی کە پۆل برێمەر دای زیاد کردنی ٣ سفر بو بۆ دیناری عێراقی بێگومان ئەم بریارە بۆ لاواز کردنی دینارو ئابوری عێراق بو لە دوای کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق بانکی ناوەندی پلانی لابردنی سفرەکانی دانا مووچەی کردە کارتی ئەلیکترۆنی ئیتر عێراقی داماو هەر ساڵەو توشی قەیرانێک ئەبیت ئەوە بو داعشی بەسەرەهات داعش تەواو بو کۆرۆنا کە ئابوری عێراقی داتەپان لە دوای کۆرۆناوە بانکی ناوەندی و حکومەت هەموو کارێک یان کرد بۆ دیجیتالی کردنی دینار وەرگرتنی پارەی لە هەموو دامو دەزگاکانی حکومەتی کردە کارتی ئەلیکترۆنی ..

18August 24, 2026 5.4K 1