من لەخزمەت مامۆستای پایەدار دوو تێبینیم عەرز کرد ڕاستەوخۆ… — رِوَاقُ الشَّافعيّة‌ — TG.ME

رِوَاقُ الشَّافعيّة‌"ڕوونکردنەوەی مامۆستای زۆر خۆشەویست، لەسەر هەڵەکانی فیقهی ڕاجح و دەلیل کە بووەتە هۆی زەرەری گەورە بۆیان و ئەڵێ تووشی هەڵەیەکی گەورە بووین، کە بەهۆیەوە بەهەڵە ئەبوشجاعیان شەرح کردووە پێشتر و ئێستا دەیسڕنەوە."
من لەخزمەت مامۆستای پایەدار دوو تێبینیم عەرز کرد ڕاستەوخۆ:

١-شەرحەکەیان لەدەرسی ابوشجاع هەمووی هەڵەیە لەدەرسی 1 تا 80 بێ جیاوازی.

۲-پاش ماوەیەک فێربوون و خەڵوەت دەست بکەنەوە بە فقه شەرح کردن.

مامۆستای ئازیز لەسەر خاڵی دووەم نەوەستان و ڕاستەوخۆ دەسیان بەشەرحی ابوشجاع کردەوە، وە تەماشای شەرحە نوێکەم کرد، لە پێناسەی تەهارە و بابەتی ئاوەکان غەڵەتی تیایە دووبارە تا ئاخر دەرس پێی گەشتوون، بۆیە (ئەم شەرحەش وەک شەرحی یەکەمە) و خۆزگایە شێخی ئازیزمان تۆزێک درەنگتر دەسیان پێ ئەکردەوە لەپێناو پاراستنی تەمەنی تەڵەبە لەفەوتان و ڕێزگرتنی کاتیان.
August 23, 2026 2.2K 61