ناردیانم بۆ شت کڕین ماڵیان ئاوابێ، ئێستە بیرم کەوتەوە ویستومە ڕوونکردنەوەکە بنوسم(ابتسامة؛).
بزانە، ئافرەتی ممیزە(ئەوەی خوێنی بەهێز و لاواز دەبینێت) دوو جۆرە:
۱-ممیزەیەک مەرجەکانی تمیزی تێدایە= حوکمی ممیزەیە وەردەگرێت.
۲-ممیزەیەک مەرجەکانی تمیزی تێدا نییە= حوکمی ممیزە وەرناگرێت(نا لەبەر ئەوەی ممیزە نییە، بەڵکو لەبەر ئەوەی مەرجەکانی ممیزەی تێدا نییە، وریا بە.) بۆ وەرگرتنی حوکمی تمیز ئەبێ دوو مەرج بێنە جێ= ١-ممیزە بێت بەو واتایەی خوێنی بەهێز و لاواز ببینێت، ۲-وە چوار مەرجەکەی وەرگرتنی حوکمی تمیزی تیا بێنە جێ، بۆیە بزانە لای هاوەڵانمان لە فوقەها هەرکات وتیان ممیزە، مەبەستیان ئەو ممیزەیە کە مەرجەکانی وەرگرتنی حوکمی تمیزی تیایە نەک موتڵەقی تەمیز.
وە مەرجەکانی وەرگرتنی حوکمی تەمیز چوارن، سیانیان زۆر ڕوونن والحمدلله وە دائیم ئەبێت بوونیان هەبێت، وە دانەیەکیان تەنها تایبەتە بە وێنەیەکی دیاریکراو و مەرج نییە دائیم بوونی هەبێت، 2 مەرج تایبەتن بە خوێنە بەهێزەکە و دوو مەرج تایبەتن بە خوێنە لاوازەکە.
۲ مەرجەکەی خوێنە بەهێزەکە(تاکو ئافرەت حوکمی تمیز وەرگرێت) ئەوەیە ۱-خوێنە بەهێزەکە کەمتر نەبێت لە کەمترینی حەیز(شەو و ڕۆژێک)، ۲-تێنەپەرێت لە زۆرترینی حەیز کە 15 ڕۆژە، ئەم دوو مەرجەش دائیم ئەبێ بوونیان هەبێ بۆ حوکم دان بە تمیز
بۆ خوێنی لاوازیش دوو مەرج هەیە، دانەیەکیان دائیم ئەبێ هەبێت کە برتییە لەوەی خوێنە لاوازەکە یەک بەدوای یەک بێت و نەپچڕێت بە خوێنی بەهێز، دووەم مەرجیان ئەوەیە خوێنە لاوازەکە لە 15 ڕۆژ کەمتر نەبێت وە ئەم مەرجەش تەنها کاتێک بەمەرج دەگیرێت (استمر الدّم)
کەواتە ئێستا بۆ حوکم دان بە تمیز ئەبێ چوار مەرج هەبێت، سیانیان دائیمن و دانەیەکیان لەهەندێک حاڵەتە
پرسیارە گرنگەش ئەوەیە ئەو حاڵەتە تایبەتە وێناکردنە درووستەکەی چۆنە؟ (استمر الدم) یانی چی؟ لە چ حاڵەتێک ئەم مەرجی چوارەمە بە مەرج دەگیرێت؟
September 2, 2026 271 4