مەرجی چوارەم تەنها لەو حاڵەتە ڕووئەدات، کە خوێنی بەهێز هەبێت پاشان خوێنێکی لاواز پاشان خوێنێکی بەهێزی هاووێنەی یەکەم وە ئەو خوێنە دووەمە بەهێزەی هاووێنەی یەکەم 15 ڕۆژ بەردەوام بێت، ئەو کات مەرجە لاوازەکەش پانزە ڕۆژ بێت تا حوکمی تمیز وەربگرێت، واتا بۆ ئەوەی مەرج بێت خوێنە لاوازەکە پانزە بێت تاکو حوکمی تمیز وەربگرێت ئەوەیە(استمر الدم)=مانای استمرش واتا 15 ڕۆژ خوێنە بەهێزەکەی دووەم هەبێت، جا بزانە گەر خوێنی بەهێزی دووەم ئەسڵەن بوونی نەبوو، یاخود بوونی هەبوو وە لە 15 کەمتر بوو، ئەوە مەرج نییە خوێنە لاوازەکە 15 ڕۆژ بێت تاکو حوکمی تمیز وەربگرێت، کەواتە بەمەرج دانانی ئەوەی لاوازەکە بگاتە 15 تاکو حوکمی تمیز وەرگرێت تەنها لەیەک حاڵەت بەمەرج دەگیرێت، ئەویش ئەوەیە خوێنێکی دووەمی بەهێزی هاووێنەی یەکەم هەبێت کە پانزە ڕۆژ بەردەوام بێت، جا گەر دووای خوێنە لاوازەکە پاکی بێت یاخود خوێنێکی بەهێز کە نەگاتە 15 ئەوە بەمەرجی دانانێین لاوازەکە 15 بێت تاکو حوکمی تمیزی بەسەر بدەین.
September 2, 2026 265 3