بییرم دێت لە ساڵی نەوەدەکان ئەگەر دوو کەس دەمەقاڵێ و شەڕیان بوایە بەیەکیان دەوت (پیاوەکەی ئوسامە بن لادن یان قاعیدە) وەکوو تۆمەت بەخشینەوە بەیەکتری !! یان وەکوو قسەیەکی ناشرین بەکاریان دەهێنا دژی یەکتر !!
پاشان کاتێك جوند الإسلام و أنصار الأسلام دروست بوون، ئەو دوو وشەیە،(جوند و ئەنساڕ)، لەناو خەڵکی ببو بە جنێو و تانەو تەشەر و تۆمەت بەخشینەوە !!!
لەم سەردەمەی ئێستاشماندا ووشەی (داعش) بوە بە تۆمەت بەخشینەوە ، جنێو ، تانەو تەشەر ، هەتا کار گەشتۆتە ئەوەی ئەگەر زۆر ڕقت لەکەسێك بێت پێی بڵێ (داعش)
بەڵام لەهەمووی سەیرتر لە حاڵەتی ئاساییدا ئەم ووشەیە هەر بەکار دێت بەڵام بۆ ئەم کەسانەی خوارەوە :
خێزانت عەبا و نیقاب پۆش بێت ئەڵێن : داعشە !!!
گوێ لە گۆرانی و مۆسیقا نەگریت و شایی و هەڵپەڕکێ نەکەیت ئەڵێن : ئەوە چیە دەڵێی بوی بە داعش !!!
باسی دین و عەقیدە و تەوحید و حوکمی الله و طاغوت و کوفر بەطاغوت بکەیت بۆخەڵکی دەڵێن تۆ داعشیت !!
پاشان بییرم کردەوە وتم باشە بۆچی تانەو تەشەر لەو خەڵکانە دەدەن خۆ کارێکی خراپیان نەکردوە !!!
بەڵکو ئەو جۆرە کەسانە پاکترینی ناو کۆمەڵگان !!!
دواجار ئەو ئایەتەی اللە تعالی هاتەوە بیرم لە سورەتی النمل کە قەومە خراپەکەی پێغەمبەر لوط علیە السلام بە پێغەمبەرەکەیان گوت :
((فَمَا كَانَ جَوَابَ قَوْمِهِ إِلَّا أَن قَالُوا أَخْرِجُوا آلَ لُوطٍ مِّن قَرْيَتِكُمْ ۖ إِنَّهُمْ أُنَاسٌ يَتَطَهَّرُونَ)) .
واتا : کاتێك لوطی پێغەمبەر علیە السلام ئامۆژگاری قەومەکەی دەکرد کە دەست هەڵگرن لە کاری ناشرین و قێزەون ، گەلەکەشی لە وەڵامدا بە پێغەمبەرەکەیان وت : لوط و کەسوکارەکەی دەرکەن لە گوندەکەتان ئەوانە کەسانێکی پاك وخاوێنن وخۆیان بە خاوێنی ڕادەگرن !!!!
والله المستعان .









