- ئەوە فڵان کەس نیە؟!! با بچین سلامێکی لێ بکەین!
+ بۆ خوشکی من، ئەو برایە ڕەگەزی بەرامبەرە؟!
- ئاخر فڵان کەسی بەناوبانگە، ئەو کەسەی کە.....
ئەڵێن: کەس هەر نەی بینیوە، با ئێمە بیبینین!
یەکێک لەو دیاردانەی کە بەڕاستی لە ناو خوشکاندا هەیە، بینینی برایەکە کە مامۆستا، دکتۆر، بانگخوار....... ڕاستەوخۆ دەڵێن: با بچین سلامێک بکەین! وێنەیەکی بگرین!!
یا اللە! ئەبێت لەم بنەمایە تێبگەیت، ڕەگەزی بەرامبەر کە نامەحرەمە بۆ جەنابت، هەر کەسێک بێت و لە هەر پێگەیەکدا بێت، نامەحرەمە.... (نوختە)
جەنابی باوکم وتەیەکی حەکیمانەی هەیە و دەفەرموێت؛ "ئەو پیاوە، پیاوە کەجۆرە هەیبەتێکی هەبێت، گەر ئافرەتان بینیان لەو ڕێگایەوە تێپەڕی، ئەوان نەتوانن لەو ڕێگایەوە بڕۆن".
گومانی تێدا نیە، ئافرەتێک یەک زەڕە بەهای خۆی بزانێت، پێی بڵێن گەورەترین زانای عالم لەلای ڕاستە سەیری بکە، سەیری لای ڕاست ناکات و لاناکاتەوە.
وە غیرەتی پیاوێک لەوەدایە، هەیبەتێکی هەبێت کە ئافرەتی نامەحرەم بە ڕێگاکەشیدا نەڕۆن...نەک پێی بڵێن با ڕەسمێک بگرین!!!

45
23
5
4
222 نوفمبر 2026 739 16