ئەگەر نازانی بۆچی ئەم کارە دەکەیت، پێویستە بوەستیت و تێڕامێنی؛ بڵێ: بۆچی؟
ئەگەر سەعاتێک چاوەڕێی شتێک بکەین، ئەڵێن کاتمان لێ ڕۆیشت؛ بەڵام ئامادەین تەمەنمان دابنێین لەپایی چی نرخێک؟
ئەگەر برایەک یەک جار بڵێ: بۆچی؟ تۆی ئافرەت پێویستە هەزار جار بڵێ: بـــۆچی!! (دڵنیابەرەوە؛ وەڵام هەیە................؟)
ئــەمڕۆ ئافرەتێک وتی: «تەنها نوێژی بەیانیان لە ماڵەوە دەکەم؛ واتا هەموو ڕۆژێک هەتا دوای نوێژی خەوتنان ناڕۆمەوە!!!»
وتـــم: بۆچی؟ زەردەخەنەیەکی سارد و پڕ لە هیلاکی کرد و تــەواو!!!
ئافرەتێکی تر؛ لە یەک کاتدا لە زانکۆ دەوامی دەکرد و کاریشی دەکرد!! ساڵی پار وتم: بۆچی کە کارت هەیە، ئەخوێنیتەوە؟
وتی: نازانم، زۆرینەی هاوڕێکانیشم وادەکەن!
ئەمساڵ بەهۆی قورسی ئەو دوو کارە، وازی لە خوێندن هێنا!( زۆرهیلاکە، لەڕووی جەستە و دەروونەوە.)
تێڕامێنە! و بەردەوامبە، بەڵام بزانە بۆچی؟ و چی دەکەیت؟ کام کار لەپێشینەیە؟
مێینەبوونت گەوهەرێکە کە ئەگەر لە دەستی بدەیت، دونیا و قیامەتت لە دەست دەدەیت؛ وەک ڕۆبۆت هێت و ئەڕۆیت! نازانی چی دەکەیت و چۆن کاتەکانت بەڕێ دەکەیت!

29
8
7
3
2
227 نوفمبر 2026 251