حەز دەکەین لە دونیادا ناومان بخوێنرێتەوە؛ بڵێن: فڵان یەکەمی زانکۆ بوو، فڵان پلەیەکی بەرزی بەدەستهێنا. چەندە دڵمان خۆش دەبێت کاتێک پێمان دەڵێن: «یاخوا پیرۆزت بێت!»
ئەی چی دەربارەی ئەم شەهادە ڕاستەقینەیە؟!
دونیا بلیت و کارتێکە بۆ گەیشتن بەم شەهادەیە:
{سَلَٰمٌ عَلَيۡكُم بِمَا صَبَرۡتُمۡۚ فَنِعۡمَ عُقۡبَى ٱلدَّارِ}
دەڵێن: سڵاوتان لێ بێت به هۆی خۆگرتنتانەوه (له بەرامبەر کێشەکانی ژیان، لەبەرامبەر گاڵتەجاڕیی خوانەناسان...) کەوابوو ئای چەنده جێگه و ڕێگەیەکی خۆشتان بۆ خۆتان مسۆگەر کرد.
لە دونیا ڕەنگە کەسێک ناوی نەخوێندرێتەوە، هەوڵەکانی نەبینرێن؛ بەڵام لای خوا هیچ فرمێسکێک، هیچ خۆگرتنێک و هیچ هەنگاوێک لە پێناو ڕەزامەندیی زاتی بەرزی ون نابێت.
ئەوە گرینگ نیە لە دونیا چەند جار ناوت بخوێندرێتەوە؛ ئەوەی گرنگە ئەوەیە لە ڕۆژی قیامەتدا چ جۆرە پێشوازییەکت لێ دەکرێت!.
با ئامانجمان تەنها ئەوە نەبێت کە لە دونیا ناوی و پێشگری بەرزمان هەبێت؛ بەڵکو ئەوە بێت کە لە ڕۆژی ناو خوێندنەوەی بەندە بەرزەکان، ئێمەش لەگەڵ ئەوانە بین کە پێیان دەوترێت: «سَلَامٌ عَلَيْكُم بِمَا صَبَرْتُمْ».

34
13
10
6
1
1
1