زۆر پێم خۆشە کە باوک و مام و ... پێم بفەرمون: «کچەکەم! ڕۆڵەکەم!»
هەرگیز حەز ناکەم ئەوان پێم بڵێن: «دکتۆرە!» چونکە بەڕاستی، من بۆ ئەوان دەبێت کچەکەیان یان ڕۆڵەکەیان بم.
«کچەکەم، ئەمڕۆ چۆن تێپەڕی؟ ڕۆڵە، بزانم دەروونت چۆنە ئەمساڵ؟»
هەوڵپرسینی دەروونت، پێش خوێندن و پیشەکەت، و وتنی «کچم، کوڕم، ڕۆڵە»؛ گەورەترین و پڕچێژترین وشەکانی ڕۆژەکەن.
ئێمەش دەبێت خێزانەکەمان وەک خێزان ببینین؛ بە باوکم ناڵێم دکتۆر و...، دەڵێم: «باوکە». بە مامم دەڵێم: «مامە گیان»، بە مامۆستای خاڵم ناڵێم: «مامۆستا فڵان»، دەڵێم: «خاڵە گیان».
چەندە جوانن ئەم ڕستانە! (ئەم ناوانەم تەنها بە نموونە هێناوەتەوە؛ مامۆستا و دکتۆر...(:
56
16
10
10
118 نوفمبر 2026 613