ئەگەر پیاوێک ئەم سیفەتە لە خۆیدا دروست نەکات و کاری بۆ نەکات، زۆر ئەستەمە خێزانێکی سەرکەوتوو دروست بکات!
سەیرە، زۆرجار تەنها لە کاتی ڕووداوە قورسەکاندا چاوەڕێ دەکرێت دەروونی باوک و برا و هاوسەر جێگیر بێت؛ وەک دابڕان، نەخۆشی، ناخۆشی و ڕووداوە ناخۆشەکانی ژیان.
بەڵێ، لەو کاتانەدا پیاو دەبێت بە جێگیریی دەروونی خۆی، دڵی دایک و خوشک و خێزانەکەی ئارام بکاتەوە؛ بەڵام ئەمە تەنها بەشێکە لە بەرپرسیارێتییەکەی.
ئەی چی دەربارەی ئەو ساتانەی ڕۆژانە؟
- ئەوکاتەی کەمێک کاتی نانخواردن دواکەوتووە؟
- ئەوکاتەی خێزانەکەی بێئاگا بوو و خواردنەکە سووتاوە؟
- ئەوکاتەی منداڵەکانی زەختێکی زۆریان لەسەر دروست کردووە؟
- یان لە هەر ڕەفتار و ڕووداوێکی ئاسایی و ڕۆژانەدا؟
لێرەدا، ئەگەر تۆی پیاو دەروونت جێگیر نەبێت، چۆن چاوەڕێ دەکەیت خێزانەکەت ئارام بن؟
پیاوێکی دەروون جێگیر تەنها لە کاتی کارەساتدا دەردەکەوێت؟ نەخێر؛ لەوەشدا دەردەکەوێت کە لە کاتی ماندووبوون، ئاڵۆزی و هەڵەیەکی بچووکدا، بتوانێت خۆی کۆنتڕۆڵ بکات و ببیتە سەرچاوەی ئارامی، نەک هۆکاری نیگەرانی.
جێگیریی دەروونی پیاوی ماڵ= ئارامیی خێزانەکەی.

34
16
13
6
3
1
1
116 نوفمبر 2026 758 16