دەستەى گشتیی کەشناسى عێراق ڕایگەیاند، سبەى یەکشەممە لە هەرێمى کوردستان باران دەبارێت و ئەم هەفتەیە پلەکانى گەرما نزمدەبنەوە.
بەگوێرەى ڕاگەیەندراوێکى دەستەى گشتیی کەشناسى عێراق، سبەى یەکشەممە کەش لەنێوان هەور و هەتاو دەبێت، بەڵام لە چەند ناوچەیەکى هەرێمى کوردستان باران دەبارێت و پلەکانى گەرما هاوشێوەى ئەمڕۆ دەبێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ڕۆژى دووشەممە لەبەشى ڕۆژهەڵاتى هەرێمى کوردستان ئەگەرى بارانبارینێکى کەم هەیە و پلەکانى گەرما دەست بە نزمبوونەوە دەکەن.
دەستەى کەشناسى عێراق دەشڵێت: نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بۆ ڕۆژى سێشەممە بەردەوام دەبێت.

4September 5, 2026 293