ئاڵایەکی سهربهرز و گەورەی کوردستان لە بازگەی شێراوە لە سنووری پارێزگای هەولێر بە شێوازێکی هاوچەرخ و دیار هەڵکرا. لەمەودوا هەر گەشتیار و هاووڵاتییەک کە لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات، لە یەکەم ساتەوەختی گەیشتنی، ئەم ئاڵا بەرز و پیرۆزە دەبینێت کە بە شەکاوەیی ڕاوەستاوە.
جێی ئاماژەیە دانانی ئەم ئاڵایە لە چوارچێوەی پرۆژەی نیشتمانیی «ئاڵاکەمان»ە، کە لەلایەن دامەزراوەی «کوردستان فاوندەیشن»ەوە بە مەبەستی نیشاندانی هێما بەرزەکانی نیشتمان جێبەجێ دەکرێت.













