لاڤە حیکمەت ئەم وێنانەی بڵاوکردۆتەوە و دەڵێت : ئەمڕۆ لە دامەزراوەی ڤیم، پێشانگای "وێنەکان گەڕانەوە ماڵەوە"مان کردەوە.
پێشانگاکە تایبەتە بە فۆتۆکانی (ڕاڵف بێکەر)، ئەو فۆتۆگرافەرە ئەڵمانییەی لە ساڵانی (١٩٨٨ بۆ ١٩٩٣) لە کوردستان بووە.
دوای ٣٥ ساڵ، هێنانەوەی ئەم وێنانە بۆ ماڵی خۆیان، گێڕانەوەی ڕۆژگارە سەختەکانی پێش ئازادی و بینینەوەی مێژووی خۆمانە لە کەشێکی پڕ لە ئازادی و ئارامیدا.

September 5, 2026 213