هێزێکی تایبەتی عێراقى لهناو توركیا زەید ئەلموحاریب-ى دهستگیركردو گهڕاندیهوه بۆ عێراق
سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە هێزێکی ئەمنی تایبەت، توانیویانە داواکراو (زەید ئەلموحاریب) لەناوخاکی تورکیا دەستگیربکەنو بیگهڕێننهوه بۆ عێراق.
سەرچاوەکە بۆ سۆمهریهنیوز قسهیكردوهو وتویهتى، "ئەم دەستگیرکردنە دوای ئەوەدێت کە ناوبراو بۆ ماوەی چەندین ساڵ بەردەوامبوە لەناوزڕاندن، سوکایەتیکردنو بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە دژی ئەفسەرانو دامەزراوە سەربازییەکانی عێراق کە بەهۆیەوە زیانی زۆری بەناوبانگی چەندین کەسایەتیی باڵای ئەمنیو سەربازیی گەیاندوە".
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردوه، دەزگایەکی ئەمنی پسپۆڕ، لەڕێگەی ئەرکێکی هەواڵگریی تایبەتەوە، توانیویانە لەناوخاکی تورکیا ناوبراو دەستگیربکەن، ئەمەش بهگوێرهى ڕێکارە یاساییو ئەمنییە نێودەوڵەتییە پەسەندکراوەکان ئەنجامدراوە. ئەم ئۆپەراسیۆنە لەچوارچێوەی هەوڵە هەواڵگرییە بەردەوامەکاندایە بۆ ڕاوەدونانی ئەو داواکراوو تۆمەتبارانەی کە دەست بۆ ئاسایشی دەوڵەتو دامەزراوە فەرمییەکان دەبەن، بەمەبەستی ڕادەستکردنیان بەدادگاو سەپاندنی سزای یاسایی بەسەریاندا.

1August 25, 2026 522 1