وەزیری سوپای ئەمریکا بە فەرمی دەست لەکارکێشانەوەی ڕاگەیاند
کۆشکی سپی دەستلەکارکێشانەوەی دان دریسکۆڵ، وەزیری سوپای ئەمریکای بەهۆی ناکۆکییەکانی لەگەڵ پیت هێگسەس، وەزیری بەرگری پشتڕاستکردەوە.
ئەم دەستلەکارکێشانەوەیە لە کاتێکی هەستیاردایە کە جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران پێی ناوەتە مانگی حەوتەم و سوپا ڕووبەڕووی بۆشایی سەرکردایەتی بووەتەوە.
دیموکراتەکان وەزیری بەرگری بە بەرپرسیاری تێکدانی سەقامگیری پنتاگۆن دەزانن و ڕەخنە لە دوورخستنەوەی فەرماندە سەربازییە باڵاکان دەگرن.
دریسکۆڵ کە هاوپۆلی جەی دی ڤانس و ڕاوێژکاری ترەمپ بووە، یەکێک بوو لەو سەرکردانەی سوپای ئەمریکای لە سەردەمی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا بەهێز کردبوو.

September 1, 2026 505