زیاتر له 80 دۆنم له‌وه‌ڕگا و پوش و 130 دره‌خت سووتان
لە دوو حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەدا لە سنووری گوندی (بلوکین) لە ئاغجەلەر زیاتر لە 80 دۆنم لەوەڕگا و پوش و هەروەها (130) درەخت سووتان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى سلێمانى بڵاویكرده‌وه، کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ئاغجەلەر، بە هاوکاریی بەرگریی شارستانیی ئاغجەلەر و خەڵکی ناوچەکە توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، بە هۆکاری کارکردنی تراکتۆرێک لە سنوورەکە ئاگرەکە سەریهەڵداوە و خاوەنی تراکتۆرەکە دەستگیرکراوە.
September 1, 2026 467



