𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂: post #7286 — TG.ME

دوێ شەو جەنابی شێخ حەسەن گەلێک فەرمایشتی جوانی فەرموو دەربارەی زۆر بابەت، بەڵام لە گرنگترینیان بۆ بەندە ئەو خاڵە بوو کە فەرمووی: مرۆڤی جاران«جوان مەرد»بوو، هەرچەندە فیسق و فجوریشیان هەبوایە، بەڵام کۆمەڵێک هێڵی سور هەبوون کە نەیاندەتوانی تێی بپەڕێنن، بۆیەش دادوەری هاوەڵان لەویادا دەبینرێت، دادوەری ئەوان بەوە نەبووە کە تاوانیان نەکردووە، بەڵکو هاوەڵان هەندێکیان تیادا بوو کە توشی گوناهە گەورەکانی وەک زینا و شەراب خواردن و قەتڵ بوون، بەڵام هیچ کامیان ئامادەییان تیادا نەبووە لە هیچ کاتێکدا کە درۆ بە دەمی حەزرەت(علیە الصلاة والسلام) بکەن، ئائەوە هێڵە سورەکەی ئەوان بووە، ئەوا لە گەیاندنی دین هیچ مەسڵەحەتێکی خۆیان لێک نەداوەتەوە و هیچ درۆیەکیان نەکردووە، هەر بۆیە عەدالاتی ئەوان لای من ئەم خاڵەیە.

زیادەیەک بۆ قسەکانی جەنابیان دەڵێم:
مرۆڤی ئەم سەردەمە هیچ هێڵێکی سوری نییە، بنەما لەلای ئەو بریتییە لە نەبوونی بنەما، بۆیە هەمیشە دەست بگرن بەوەی کە پێش ئەم سەردەمە موسوڵمانانی لەسەر بوون، بە دڵنیاییەوە ئەوە ڕاستییەکەیە، شوێنکەوتنی فەتوای شاز و قەولی مۆدێرن کە«ما سبقهم بها من احد» گومڕایی و سەرلێشێوانە، تەنانەت ئەگەر بانگەشەکردنیش بوو بۆ شوێنکەوتنی سەلەف(بەو تەفسیرەی ئەوان کە دوورە لە تەفسیری موعتەمەدی جەمعی موسوڵمانانی ڕابردوو) بە هەمان شێوە هەر گومڕایی و لە ڕێ دەرچونە، دەست بگرن بەو زنجیرە زانایەوە کە بە درێژایی مێژوو نوێنەرانی دین بوون.

#هەڵوێستە
❤‍🔥27❤11
August 25, 2026 424 2 6