لە میسۆلۆجیای ئیغریقیدا کەسایەتییەک هەیە بەناوی ئۆدیب«Oedipus» کە وەک باقی داستانەکانی دیکە پڕمانا و بەچێژە چیرۆکەکەی، کە تێیدا ڕوێکی قەدەر دەردەخات کە دەتوانم بڵێم بەم ڕستەیە پێناسە دەکرێت"هەموو هەوڵێک بۆ دەربازبوون لە چارەنوس، خۆی نزیکبوونەوە و کارئاسانییە بۆ هاتنەدی ئەو چارەنوسە".
ئۆدیب کوڕی پادشا«لایۆس» کە پادشای شاری «تیباس» بوو.
پادشا لایۆس دوای لەدایکبوونی ئۆدیب پێشبینی لە کاهینی پەرستگای«دێلفی» وەردەگرێت بەوەی کە ئەو کوڕەی دەبێتە هۆکاری مردنی باوکی و دەسەڵاتی شارەکە دەگرێتە دەست.
هەر بۆیە بە بێ دودڵی«لایۆس» هەڵدەستێت بە هەوڵدان بۆ لاناوبردنی«ئۆدیب»ی کوڕی، بەڵام لە ترسی خواوەندەکان ناوێرێت خۆی لەناوی ببات، بۆیە سەرەوخوار بە دارێکی ناو دارستانەکەدا هەڵیدەواسێت و فەرمان بە یەکێک لە شوانە خزمەتکارەکانی دەکات کە بچێت بیکوژێت، بەڵام شوانەکە بەزەی پیایدا دێتەوە و دڵی نایات ئەو کارە بکات، بۆیە دەیدا بە هاوڕێیەکی و ئەویش دەیبەخشێت بە پادشای شاری«کۆرنسۆس».
لەوێ لە لای پادشای ئەوشارە گەورە دەبێت، تا ئەگاتە هەڕەی لاوێتی و ڕۆژێک ڕێی دەکەوێتە پەرستگای«دێلفی»، لەوێ کاهینی پەرستگا پێی دەڵێت کە پێشبینی دەکرێت کە باوکی خۆی بکوژێت و دایکی مارە بکات. لەوێدا ئۆدیب گەلێک خەمبارد دەبێت و هەڵدەستێت زڕ-دایک و باوکی بەجێ دەهێڵێت(چونکە وادەزانێت ئەوان دایک و باوکین) و لەو شارە و شانشینەکەش دوردەکەوێتەوە تا بەوە ڕێ بگرێت لە هاتنەدی پێشبینییەکە.
زۆر دەڕوات تا دەگاتە شاری«تیباس» و لەوێ لەگەڵ پیرە پیاوێک و کۆمەڵێک لە پاسەوانەکانی تێکدەگیرێت و پیاوەکە دەکوژێت و هەموو سەربازەکانیشی بە هەمان شێوە جگە دانەیەکیان، کە ڕادەکات.
پاشان دەچێتە ناو شارەکە و هەواڵی کوژرانی پادشا بڵاو دەبێتەوە، لەو دەمانەدا خەڵکی شار هێشتا پادشایان هەڵنەبژاردووە و پادشاکەشیان جێگرەوەی نییە لە نەوەی خۆی، بۆیە گەورەکان مەرجێک دادەنێن بۆ پادشایەتی، کە ئەو مەرجەش ئەوەیە"شارەکە لە سیفۆنیکس ڕزگار بکەن" سیفۆنیکس دڕندەیەک بوو کە سەری مرۆڤ بوو لەشی شێر و دوو باڵی هەبوو، کە لە نزیک شارەکە مۆڵگەی هەبوو، هەر کەسێک بە نزیکیدا ڕێی بکردایە مەتەڵی لێ دەپرسی، گەر نەیزانیایە دەکوشت، کەسیش نەیدەزانی بۆیە هەرکەسێک پێی بگەشتایە کوشتن سەرئەنجامی بوو.
لەوێدا ئۆدیب دێتە پێشەوە و لەناوبردنی سیفۆنیکس دەگرێتە ئەستۆ، دەڕوات بۆلای سیفحنیکس، ئەویش پرسیارێکی لێ دەکات و ئۆدیبیش دەیزانێت وەڵامەکەی، ئیدی لەتاو شورەیی و شکست«سیفۆنیکس» خۆی لە چیایەکەوە بەردەداتە خوارەوە و دەمرێت.
لە پاشدا ئۆدیب دەکرێتە پادشا و ژنی پادشای پێشو کە باوکی خۆی بوو مارەی دەکات و دوو منداڵیشی لێ دەخاتەوە!!.
بەمجۆرە هەم باوکی کوشت و هەم داکیشی مارە کرد.
چیرۆکەکە درێژە و ڕوداوی زیاتری تیادایە بەڵام ئەوەندەیم مەبەست بوو، وێنەکەش ئۆدیبە کە چاوکانی خۆی کوێر کردووە دوای ئەوەی لە کۆتاییدا دەزانێت کە بۆتە بکوژی خۆی و دایکیشی مارە کردووە، منداڵەکانیشی بەسەریدا دەگرین.
#میتۆلۆجیا
#داستان

17August 28, 2026 211 4