𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂: post #7285 — TG.ME

ئەهلی دڵ پێویستیان بە ڕێکخستنی موقەدیمات نییە بۆ دەرئەنجام، ئەوان بە دڵ تەماشەی شتەکە دەکەن و دەرئەنجامی بێ هاوکێشە و حسابات دەردەهێنن، هاوکێشە و حسابات بۆ کوێردڵەکانە، وەک ئەو دارەی دەستی کوێرێکە کە سەر ڕێگە تاریکەکەی بەردەمی خۆی پێ ئەزمون دەکات، بەڵام چاوساغ پێویستی بەوە نییە.

هاوکێشە و حسابات لە دابەزینی کوالێتی مرۆڤەکانەوە پەیدا بوو، بۆیە وەک منداڵی پێنجساڵان دەبێت فێری«دارا دوو داری دیی» بکرێن.

شێخە جوانەکەم دەڵێت بیکە منیش ئەیکەم، پێویستم بە بەڵگە نییە، ئەو بۆخۆی بەڵگەیە، خۆر پێویستی بە لێکدانەوە نییە بۆ بوونی کاتێک ناوەڕاستی ئاسمانی گرتووە لە ڕۆژێکی سایەقەدا.
❤17😢3
August 25, 2026 354 2 3