بەناوی خوای گەورەو بەخشندەو میهرەبان
بۆچی ئایندەی کورد
گەلی کورد مێژوویەکی پڕ لەشانازی و تێکۆشانی هەیە، مێژووی ئەم گەلە جوامێرەمان پڕیەتی لە دانا و زاناو بیرمەند، لە ئێستادا گەلەکەمان پێویستی بە ئایندەسازی و ڕۆشنکردنەوەی ڕێگاکانە بۆ ئەوەی ئایندەیەکی گەش پێشکەش بە نەوەکانی داهاتوو بکات.
ئێمە لایەندارین: بەڵێ لایەنداری خەڵکین و دەبینە سەکۆی خەم و ئازارەکانی خەڵک و دەبینە بەشێک لە نەخشە ڕێگای چارەسەری
هاوسەنگین: بەڵێ ئێمە هاوسەنگین، کوردێکی دیندار و کوردێکی بێ دین بەبرا دەزانین، هاوسەنگین چونکە دەمانەوێت بەبێ جیاوازی فکری خزمەت بکەین و بە هەموو مانەوە وێنە گەورەکە تەواو بکەین.
پیشەیی: هەوڵ دەدەین بەڕاستی و دروستی کار بکەین و ڕەچاوی بنەماکانی کۆمەڵگاکەمان بکەین، هەوڵ دەدەین ئەکادیمی و جدیانە پرسەکان بگەیەنین بە خوێنەرەکانمان و لە ڕێگەی پێشکەشکردنی توێژینەوەو ڕاپۆرت و هەواڵی جیاوازەوە خزمەت بکەین.
لە ئایندەدا (ئایندە کورد )، دەبێتە سەکۆی دڵخوازی کوردزمانانی ئەزیز.
