خەڵکی ئاغۆتمان لەمێژوودا هەرگیز،چەتە،دز وڕێگر نەبوون دوو دەیە… — کاناڵی ئاغۆتمان — TG.ME

خەڵکی ئاغۆتمان لەمێژوودا هەرگیز،چەتە،دز وڕێگر نەبوون

دوو دەیە لەمەوبەر،پڕۆژەی سازکردنی قوتابخانەی ئاغۆتمان،بە،پەیمانکارێکی،خەڵکی میاندواو سپێردرابوو،ناوبراو کاتێک سەرەتا هاتە ئاوایی وتی من کەلوپەلێکی زۆر دێنم،کەسێکم بۆ بدۆزنەوە،بۆ پاسەوانی،ئاگاداری کەلوپەلەکان بکا.ئێمەش،پێمانوت،پاسەوانەت بۆچیە؟هیچ شتێکت گوم نابێ و...ئیتر،ساز کردنی قوتابخانە سێ تا چوارمانگی خایاند،لەم ماوەیەدا،تەنانەت بزمارێکیش گوم نەبوو...ئیتر پەیمانکارەکە کاتی تەواو بوون بانگی کردم و وتی بەڕاستی سەرسام بووم،خۆزگە هەر لەناو ئێوە بوایەم،خەڵکی ئەم گوندە باشترینن...بەڵام،بەداخەوە، ئێستا چەن کەسی نادیار خەریکە ناسناوی ئاغۆتمان دەگۆڕن!!

کاتێک لەشەوێکدا داهاتی،(درآمد)چەن ساڵەی کەسێکی،فەقیر وچەوساوە،دەدزن،چۆن دەبێ خەڵک بێدەنگ بن وهیچ،هەڵوێستێکیان نەبێت؟هەر ئێستا دەتوانین ڕێکارێک بگرینە بەر و زۆر بەئاسانی ئەم کەسانە ئاشکرابن...دەنا لانیکەم بە گشتی وەرنە مزگەوتێ سوێند دەخۆین،هەرکەس نەهات تاوانبارە...ئێستا دەبینن خەڵک لە چ دۆخێکی سەخت دان هیچ شەوێک ناتوانن بەئاسودەیی بخەون!!
مانگێک لەمەوبەر،کەسێکی غەریبە،پەیوەندی پێوەکردم و وتی،لە ناو ئاوایی ئاغۆتمان ماشێنەکەم،لەم ئاستە ڕاگرتبوو کەلوپەلێکی زۆریان لێکردۆتەوە!!
👏4🗿2👍1
September 1, 2026 241