ئازیز! دڵەکەم کوڵ و کۆیەتی
ئارەزووی تیری پەنجەی تۆیەتی
بەینێکە تیری تۆی لێ بڕاوە
زامی کۆن بوو، هێشی نەماوە
ئەوە هەناسەم کەوتە ژمارە
بەرەو گۆڕ دەرۆم بە دارەدارە
کاتێ جێم هێشتی، نەما نیشانم
بە حەوتووی جارێ، وەرە سەردانم
من لەوێش خەمی دووریەکەی تۆمە
دەنا چ باکێ لە تەنیایی گۆڕ و ساردی گڵکۆمە
بیسەری ئەو مەقامە کوردیە بە دەنگی ئەمیر عەلیپوور بن
@bokantvv
https://www.instagram.com/bokan.tv