=
وەلێ ئەوانەی کە لە هاوسەرگیری تێگەیشتوون، ئەزانن کە هەموو شتێك بەدڵی ئەوان نابێت، چونکە دنیا هەر بۆخۆی بەم جۆرەیە، لە دنیادا زۆر شت هەیە بەدڵمان نییە، وە پێمان ناگۆڕێت، لەگەڵ ئەوەشدا نەمانکردووە بە کێشەی خۆمان .
هاوسەرگیریش دنیایەکی بچووکی هاوسەرەکانە، زۆر ئاساییە لە ئەندازەی خۆیدا هەندێك شتی یەکتریان بەدڵ نەبێت .
ئەم قسانەشمان مانای ئەوە ناگەیەنێت کە هەردوولا بەناوی ئەوەی (سروشتی پیاو/ژن بەو جۆرەیە) ئیتر ببن بە کەڵەگا بەسەر یەکترەوە، وە هەوڵی باشکردنی خۆیان و ڕاگرتنی دڵی بەرامبەریان نەدەن .
بەڵکو هەردوولا پێش هەمووکەس لەبەر الله عز وجل کە ماف و ئەرکی بۆ هەردوولا داناوە و دواتر لێیان ئەپرسێتەوە، پاشان لەبەر دڵی هاوسەرەکەیان؛ هەوڵی ڕازیکردنی یەکتری ئەدەن ئەوەندەی بتوانن، وە لە بەرامبەردا چاوەڕێی پاداشتی نەبڕاوەی الله عز وجل ئەکەن .
@afratany_SU
September 5, 2026 182 4