🔸(بَابٌ فِيمَا يَجِبُ بِهِ الصَّدَاقُ : مارەیی بە چ شتێك واجب ئەبێت)
٧٥٩ - حَدَّثَنَا سَعِيدٌ قَالَ : نا مُعْتَمِرُ بْنُ سُلَيْمَانَ، عَنْ مَنْصُورٍ، عَنْ إِبْرَاهِيمَ، قَالَ : قَالَ عُمَرُ بْنُ الْخَطَّابِ رَضي اللهُ عَنه : (إِذَا أُغْلِقَ الْبَابُ وَأُرْخِيَ السِّتْرُ، وَوُضِعَ الْخِمَارُ، وَجَبَ الصَّدَاقُ) .
- عمر بن الخطاب رضي الله عنه ئەفەرمووێت : (کاتێك دەرگا داخرا و، پەردە دادرایەوە و، خیمار لابرا، مارەیی واجب بووە) .
ــــــــ
: کاتێك هاوسەرگیری ئەکرێت لەسەر کوڕەکەیە مارەیی بکات، جا هەرکاتێك چووە لای خێزانی و بوو بە ژنی ئەوە لەسەریەتی مارەیی تەواوی بداتێ، وە ئەگەر لە کاتی دەستگیرانداریدا جیا بوونەوە، یان چوونە ماڵێکەوە بەڵام پیاوەکە نەچووبوویە لای ژنەکەی، ئەوە نیوەی مارەییەکەی ئەکەوێت .
٧٦٣ - حَدَّثَنَا سَعِيدٌ قَالَ : نا أَبُو عَوَانَةَ، عَنْ مُغِيرَةَ عَنْ إِبْرَاهِيمَ قَالَ : (إِذَا اطَّلَعَ الرَّجُلُ مِنَ امْرَأَتِهِ عَلَى مَا لَا يَحِلُّ أَنْ يَطَّلِعَ عَلَيْهِ غَيْرُهُ فَقَدْ وَجَبَ الصَّدَاقُ وَالْعِدَّةُ) .
- ابراهیم النخعي ئەڵێت : (ئەگەر پیاو ئەوە بیبینێت و ئەزموونی ئەو شتەی خێزانەکەی بکات کە حەڵاڵ نییە بۆ جگە لە ئەو، ئەوە مارەیی و عیددە واجب بووە) .
٧٦٧ - حَدَّثَنَا سَعِيدٌ قَالَ: نا هُشَيْمٌ، قَالَ: نا إِسْمَاعِيلُ بْنُ أَبِي خَالِدٍ، عَنِ الشَّعْبِيِّ أَنَّ عَمْرَو بْنَ نَافِعٍ طَلَّقَ امْرَأَتَهُ، وَكَانَتْ قَدْ أُدْخِلَتْ عَلَيْهِ، فَزَعَمَ أَنَّهُ لَمْ يَقْرَبْهَا وَزَعَمَتْ أَنَّهُ قَدْ قَرَبَهَا، فَخَاصَمَتْهُ إِلَى شُرَيْحٍ فَصَبَرَ يَمِينَ عَمْرٍو بِاللَّهِ الَّذِي لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ مَا قَرَبَهَا، وَقَضَى عَلَيْهِ بِنِصْفِ الصَّدَاقِ .
- لە الشعبي ـەوە کە عمرو بن نافع ژنێکی تەڵاقدا، وە ئافرەتەکە گواسترابوویەوە لای، پیاوەکە وتی کە نزیکی نەبووەتەوە، وە ژنەکەش وتی کە نزیکی بووتەوە، جا ناکۆکیەکەی بردە لای شریح، ئەویش سوێندی عمرو ـی دا بە لا إله إلا هو کە لێی نزیك نەبووەتەوە، وە بڕیاری نیوەی مارەییەکەی لەسەری دا .
ــــــــــــ
: لێی نزیك نەبووەتەوە واتە جیماعیان نەکردووە .
٧٦٩ - حَدَّثَنَا سَعِيدٌ، نا هُشَيْمٌ، قَالَ : أنا حُصَيْنُ بْنُ عَبْدِ الرَّحْمَنِ، أَنَّ عَمْرَو بْنَ نَافِعٍ، تَزَوَّجَ بِنْتَ يَحْيَى بْنِ الْجَزَّارِ فَطَلَّقَهَا، وَزَعَمَ أَنَّهُ لَمْ يَقْرَبْهَا، فَخَاصَمُوهُ إِلَى شُرَيْحٍ فَاسْتَحْلَفَهُ وَقَضَى عَلَيْهِ بِنِصْفِ الصَّدَاقِ .
- لە حصین بن عبدالرحمن ـەوە کە عمرو بن نافع هاوسەرگیری کرد لەگەڵ کچی یحیی بن الجزار، دواتر لێی جیا بوویەوە، وە وتی کە لێی نزیك نەبووەتەوە، ئەوانیش ناکۆکیەکەیان هێنا بۆ لای شریح، ئەویش سوێندی پێ خوارد و بڕیاری نیوەی مارەییەکەی لەسەری دا .
٧٧٢ - حَدَّثَنَا سَعِيدٌ قَالَ: نا هُشَيْمٌ، قَالَ: أنا لَيْثٌ، عَنْ طَاوُسٍ، عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ أَنَّهُ كَانَ يَقُولُ فِي الرَّجُلِ إِذَا أُدْخِلَتْ عَلَيْهِ امْرَأَتُهُ، ثُمَّ طَلَّقَهَا فَزَعَمَ أَنَّهُ لَمْ يَمَسَّهَا، قَالَ : (عَلَيْهِ نِصْفُ الصَّدَاقِ) .
- لە طاوس ـەوە لە ابن عباس ـەوە رضي الله عنهما دەربارەی پیاو کاتێك خێزانی ئەبرێتە لای، پاشان لێی جیا ئەبێتەوە و ئەڵێت کە جیماعی لەگەڵ نەکردووە، فەرمووی : (نیوەی مارەییەکەی لەسەرە) .
📚#سنن_سعید_بن_منصور_کتاب_النکاح : (٢٠)
@afratany_SU
August 27, 2026 368 3