Tularemia in squirrels: نەخۆشییەکی بەکتریایی باوە تووشی سمۆرەکان… — VET INFO — TG.ME

Tularemia in squirrels:

نەخۆشییەکی بەکتریایی باوە تووشی سمۆرەکان دەبێت.
هۆکارەکەی:

بەکتریای(Francisella tularensis)ە.
نیشانەکان:

۱.
بێتاقەتی و لاوازبوون.
۲.
نەمانی ئارەزووی خواردن.
۳.
تا لێهاتن و هەڵئاوسانی لیمفەگرێکان.
٤.
مردنی لەناکاو.
٥.
ڕۆیشتنی ناڕێک.
هۆکارەکانی گواستنەوە:

مەترسی هەیە بۆسەر ئاژەڵە ماڵییەکان بە تایبەت پشیلە، زۆربەی جار ئاژەڵەکان بە هۆی گازگرتنەوە تووشدەبن.
چارەسەر:

ئەم نەخۆشییە چارەسەر دەکرێت بە پێدانی دەرمانە دژەزیندەییەکان وەک(Gentamicin, Doxycycline ).

ئایا دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ:

دەتوانرێت بگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، زۆر جار نیشانەکانی دوای ۳-٥ ڕۆژ دوای تووشبوون دەردەکەون کە لە ڕێگەی بەرکەوتی ڕاستەوخۆ یان گازگرتنەوە تووشی دەبێت.
نیشانەکانی لە مرۆڤ:

۱.
ئاوسانی لیمفە گرێکان.
۲.
برینی پێست لە شوێنی گازگرتن.
۳. هەوکردنی سییەکان.
٤.
تا لێهاتن و سەرئێشە.
بە پێدانی دەرمانە دژە زیندەییەکان چارەسەر دەکرێت.
ئامادەکردنی بابەت: فریشتە سەردار

قوتابی کۆلێژی پزیشکی ڤێتێرنەری هەولێر
❤12👍1💯1
April 22, 2026 605 2