Gumboro disease (IBD) 🐔 نەخۆشی گومبۆرۆ(IBD): نەخۆشیەکی ڤایرۆسی درمییە تووشی پەلەوەرەکان (مریشک بە پلەی یەکەم و هەندێک پەلەوەری تر) دەبێت بەهۆی ڤایرۆسی (IBDV) . - Virus family: Birnaviridae - Genus: Avibirnavirus 📝ئەم ڤایرۆسە زیان بە سیستەمی بەرگری دەگەیێنێت و لاوازی دەکات، دەبێتە هۆی هەوکردنی زۆر و مردن. هۆکارەکانی تووشبوون: ١-پیسایی پەلەوەری تووشبوو ۲. خۆراک و ئاوی پیس. ۳. پیسی شوێنی مانەوە. ٤. بەرکەوتن لەگەڵ پەلەوەری تووشبوو. نیشانە کلینیکیەکان: ۱. لەدەستدانی ئارەزووی خواردن. ۲. سکچوونی ئاوی، سپی یان زەردباوی . ۳. لاوازی. دەستنیشانکردن: ۱. پشکنینی دوای مردن. ۲. چاودێریکردنی نیشانە کلینیکییەکان. ۳. تاقیکردنەوەی PCR. چارەسەرکردن: هیچ دژە ڤایرۆسێکی تایبەت بەم نەخۆشییە نییە تەنها پاراستنی پێشوەختەی پەلەوەرەکان بۆ ڕێگری لە تووشبوون. ✅ نەخۆشییەکی مرۆژەڵی نییە تەنها لەنێوان پەلەوەرەکان دەگوازرێتەوە. ئامادەکردنی بابەت:ئەستێرە زوبێر قوتابی کۆلێژی پزیشکی ڤێتێرنەری هەولێر - زانکۆی سەڵاحەدین
VET INFO: post #1464 — TG.ME
July 28, 2026 380 5