VET INFO: post #1463 — TG.ME

Lentigo maligna in cats خاڵی ڕەنگدار لە پشیلەدا: لێنتیگۆ خاڵی بچووکی ڕەش یان ڕەنگدارن زیاتر لە پشیلەدا باوە، بە شێوەیەکی گشتی لەسەر پێڵوی چاو و لووت و پوک و لێو بە دیار دەکەون. هۆکارەکەی (genetic)ە، و بە پلەی یەکەم زیابوونی خانەکانی بەرهەمهێنەری میلانینە لە ناوچە تایبەتەکانی پێستدا. لێنتیگۆ زۆر جار دەبێتە هۆی نیگەرانی خاوەن ئاژەڵەکە کە سەردانی پزیشکی ڤێتێرنەری بکەن بۆ چارەسەر. ئایا لێنتیگۆ مەترسیدارە؟ نەخێر لێنتیگۆ هیچ مەترسییەکی نییە و ئازاری نییە پێویستی بە هیچ چارەسەرێکیش نییە. ۱. زیاتر لە پشیەی پرتەقاڵی و کالیکۆدا بە دیار دەکەون. ۲. ئەم پەڵانە لەگەڵ گەورەبوونی تەمەن زیاتر دەبن. ۳. پێویست بە هیچ چارەسەرێکیش ناکات تەنها کاتێک کە پەڵەکان هەڵبئاوسێن یان یان ببێتە برین و ئازار کە ئەمەش نیشانەیە بۆ چەند نەخۆشییەکی تری پێست ئەگەرنا بە گشتی لێنتیگۆ هیچ زیانێکی نییە. ٤. لە پشیلەیەک بۆ پشیلەکی تر یاخود بۆ مرۆڤ ناگوازرێتەوە. ئامادەکردنی بابەت: فریشتە سەردار قوتابی کۆلێژی پزیشکی ڤێتێرنەری هەولێر - زانکۆی سەڵاحەدین

July 21, 2026 427 3